Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 13:23

کارەبا لە گازی بەفیڕۆچووی بیرە نەوتییەکانی گەرمیان بەرهەمدەهێنرێت

کوردستان TV
100%


هەنگاوێکی گرنگیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان و بەرهەمهێنانی کارەبا لەو گازەی کە لە کێڵگە نەوتییەکانەوە بەفیڕۆ دەچێت و دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکانەوە کارەبا بەرهەمدەهێندرێت.

وێستگەی کارەبای 165 مێگاواتی گەرمیان، کە لە گازی بەفیڕۆچووی بیرە نەوتییەکانی حەسیرە کارەبا بەرهەمدەهێنێت، ساڵی 2021 کارەکانی دروستکردنی تەواو بووە و دەستی بە بەرهەمهێنانی کردووە، ئێستاش 118 هەلی کاری ناوخۆیی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە ڕەخساندووە.

ڕووبەری وێستگەی کارەبای 165 مێگاواتی گەرمیان 35 دۆنم زەوییە و پێکهاتووە لە 180 موەلیدە و 45 گۆڕەڕ، توانای بەرهەمی کارەبای هەر موەلیدەیەکیش 0.9 مێگاواتە، ئەمە جگە لەوەی کە بەرهەمی ڕۆژانەی ئەو وێستگەیە، زیاتر لە 100 مێگاواتە و هەوڵەکانیش بۆ زیادکردنی ئەو ڕێژەیە بەردەوامن.

کابینەی نۆیەم، کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان و پاراستنی ژینگە لە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان. ئەم وێستگەیە جگە لە سوودە ئابوورییەکەی، سوودێکی زۆریشی بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.