Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 13:21

بەهۆی گازی سۆپاوە دوو هاوسەری بەساڵاچوو گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%


لە گوندی‌ بنگردی سەر بە ناحیەی قەسرێ لە سنووری قەزای چۆمان، دوو هاوسەری بەساڵاچوو بەهۆی گازی سۆپای نەوت، گیانیان لەدەستدا.

شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ، بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەم ڕووداوە ئاگادارکراینەوە، بەداخەوە دوو هاوسەر بەناوەکانی (ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد و حەلیمە رەسول حەسەن) کە تەمەنیان سەرووی 80 ساڵە، بەهۆی گازی سۆپاوە لە ژوورێکدا خنکاون و تەرمەکانیان گەیەندراوەتە بنکەی تەندروستی قەسرێ و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادی لە سۆران کراون. 

راشیگەیاند: ئەم دوو هاوسەرە بە میوانی لە گوندی خانەقای سنووری ڕواندز هاتوونەتە لای کچەکەیان، تا نیوەڕۆ بەم ڕووداوەیان نەزانیوە، کاتێک بۆ نیوەڕۆ دەرگای ژوورەکەیان دەکەنەوە، ئینجا دەزانن کە بە هۆی ژەهراویبوونیان بە گازی سۆپای نەوت گیانیان لەدەستداوە. 

پەیامنێر : کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.