Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:55

له‌ رێوڕه‌سمێكدا كتێبی (مندلی سحر المكان و عبق الزمان) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


 به‌ ئاماده‌بوونی  ( فازڵ میرانی ) به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و ( مه‌حمود محه‌ممه‌د ) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و ( سه‌ربه‌ست له‌زگین ) به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای ھه‌ولێر و ( دكتۆر سالار عوسمان ) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكومی و په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی و ڕۆشنبیری و ئه‌دیب دۆستان،له‌رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا كتێبی نووسه‌ر، "حسێن فه‌یزوڵا مه‌نده‌لاوی " بڵاوكرایه‌وه‌.
له‌ باره‌ی كتێبه‌كه‌ نووسه‌ر "حسێن فه‌یزوڵا مه‌نده‌لاوی " له‌ وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند ئه‌م كتێبه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژووه‌ییه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی توێژینه‌وه‌ له‌باره‌ی مه‌نده‌لی و كوردستانی بوونی بكه‌ن.
ھه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ فیلمێكی دۆكیومێنتاری و شرۆڤه‌ بۆ كتێبی ( مندلی سحر المكان و عبق الزمان ) كرا.
له‌ كۆتایی سوپاس و پێزانین و ڕێزلنان پێشكه‌ش به‌ نووسه‌ری كتێب مامۆستا ( حسین فیزوڵا مه‌ندلاوی ) كرا و كتێبه‌كه‌ به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌شكرا. 
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.