بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممەوە 13ـی 02ـی 2023 ڕایگەیاند، لەمەودوا هاوشێوەی فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق لە فڕۆکەخانەی هەولێریش 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بە گەشتیاران دەفرۆشرێت.
ئەحمەد وشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: بانکی ناوەندیی عێراق ڕەزامەندی دا RT بانک 100 دۆلار بە 132 هەزار دیناری عێراقی بە گەشتیاران بفرۆشێت".
هاوکات سەبارەت بە ڕێگریکردن لە هەوڵی بەنایاسایی بردنە دەرەوەی دۆلار ئەحمەد وشیار باسی لەوە کرد کە "هەوڵی بردنە دەرەوەی دۆلار هەبووە و ڕێگریمان لێکردووە، لە ماوەی ڕابردوودا گەشتیارێک هەوڵی داوە بڕی 580 هەزار دۆلار بەشێوەیەکی نایاسایی بباتە دەرەوە."
باسی لەوەش کرد کە توانراوە لەڕێگەی پشکنەرە پێشکەوتووەکانی فڕۆکەخانە ئەو هەوڵی بەقاچاخبردنەی دۆلار ئاشکرا بکرێت و پاشان ڕەوانەی دادگە کراوە."
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەبارەت بە ڕێژەی دیاریکراوی بردنە دەرەوەی دۆلار ئاماژەی بەوە دا کە تاوەکوو 7 هەزار دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشرێت، بەڵام دەتوانن تەنیا بڕی 10 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەنە دەرەوەی وڵات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.