دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 02ـی 2023 بڕیار درا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بە گەشتیاران بفرۆشرێت، فڕۆکەخانەکە چەند مەرجێکی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە گەشتیاران بڵاوکردۆتەوە.
لە ڕاگەیەنراوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاتووە کە "له ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌وه بڕیار درا به فرۆشتنی دۆلار لە نووسینگەی (RT)ـی بانكی فڕۆكه‌خانه به هه‌مان نرخی بانكی ناوه‌ندی عێراق."
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "بڕی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە هەر گەشتیارێک 7 هەزار دۆلارە."
سەبارەت بە مەرجەکانی فرۆشتنی دۆلار فڕۆکەخانەی هەولێر چەند مەرجێکی دیاری کردووە کە ئەمانەن:-
1- هەبوونی پاسەپۆرت.
2- هەبوونی تیکت.
3- تەواوکردنی بۆردینگ.
4- گه‌شتیار پێویستە سه‌رووی 18 ساڵ بێت.
5- هه‌ر گه‌شتیارێک بۆی هه‌یه ته‌نیا یه‌كجار له مانگێکدا سوود له‌م بڕیاره وه‌ربگرێت.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە "گه‌شتیار له كاتی گه‌شتكردن بۆ وڵاتانی (ئێران، سووریا، لوبنان، کۆریای باکور) لەم بڕیارە سوودمەند نابێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.