سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی چینی کۆبووەوە و ئاماژە بەوە دراوە کە هەردوولا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى چين له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خوازيارى بره‌ودان به هاريكاريى نێوانيانن به‌تايبه‌تى له بوارى بازرگانى و كولتووريدا.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ـی 02ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى كۆمارى ملليى چين به سه‌رۆكايه‌تيى ژوو ڕووى، یاریدەدەری وەزیر لە فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى کۆمیتەی ناوەنديی پارتى كۆمۆنيستى چین و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له ديدارێكدا كه باڵيۆزى چين له به‌غدا و به‌رپرسان له كونسوڵخانه‌ى گشتيى چين له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى چين له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌مى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به‌وه دا كه به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى چين له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خوازيارى بره‌ودان به هاريكاريى نێوانيانن، به‌تايبه‌تى له بوارى بازرگانى و كولتووريدا. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه باس له كار و چالاكييه‌كانى كۆمپانيا چينييه‌كان له عێراق كرا.
لەبارەی كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه جێبه‌جێكردنى سيستمى فيدراڵى له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ده‌بێته هۆى سه‌قامگيرى و بره‌ودانى زياتر به بوارى ئابوورى. هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى دووپاتكرده‌وه بۆ سوودمه‌ندبوون له‌و پرۆژانه‌ى چين له عێراق ئه‌نجاميان ده‌دات.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، شه‌ڕى دژى تيرۆر و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.