Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 11:29

بزانه‌ بۆ ئه‌مشه‌و‌ نرخی دۆلار له‌ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بووه‌

کوردستان TV
100%

به‌ درێژایی ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار له‌ بۆڕسه‌ و فرۆشگاكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاری به‌غدا و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ به‌رزتر بوون.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ فرۆشتن له‌ شاری هه‌ولێر 151 هه‌زار و 750 دینار بووه‌، له‌ شاری سلێمانیش 151 هه‌زار و 500 دینار بووه‌.

به‌هه‌مانشێوه‌ له‌ شاری به‌غدای پایته‌ختیش به‌ درێژایی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌رز بووه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ یه‌كشه‌م، له‌ شاری به‌غدا به‌های 100 دۆلار بۆ فرۆشتن به‌رامبه‌ر بووه‌ به‌ 150 هه‌زار و 500 دینار، له‌ شاری به‌سڕه‌ش 150 هه‌زار و 400 دینار بووه‌.

زۆرترین نرخیش بۆ ئه‌مڕۆ ئێواره‌ له‌ شاری كه‌ركووك و مووسڵ تۆماركراوه‌ كه‌ به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بووه‌ به‌ 151 هه‌زار و 800 دینار‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.