وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردووی توركیا، گیانله‌ده‌ستدانی 11 هاووڵاتی عێراقی یه‌كلایی بۆته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان تا ئێستا 11 قوربانی عێراقی له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا تۆمار كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ڕێگه‌ی لیژنه‌كانمان به‌شێوه‌ی مه‌یدانی له شوێنی بوومه‌له‌رزه‌كان به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی توركیا هه‌یه بۆ به‌دواداچوون و خستنه‌ڕووی زانیاری نوێ له‌سه‌ر بارودۆخی هاووڵاتییانی عێراقی له‌و ناوچانه‌ی كه بوومه‌له‌رزه تێیاندا ڕوویداوه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و هه‌روه‌ها كونسوڵخانه‌ی غازی عه‌نتاب ژماره‌ی ڕاسته‌وخۆی په‌یوه‌ندی فریاگوزاری بڵاو كردۆته‌وه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی هه‌ر زانیاری و ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت قوربانی و بێ سه‌روشوێنبوونی هاووڵاتییانی عێراق.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌موو پاڵپشتی و هاوكارییه‌ك پێشكه‌شی هاووڵاتی و خێزانه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا سه‌دان سه‌به‌ته‌ی خۆراك و پێخه‌ف و پێداویستی سه‌ره‌تایی پێشكه‌شی ئه‌وانه كراوه كه له بوومه‌له‌رزه‌كاندا زیانیان به‌ركه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.