Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 17:12

ئومێد سه‌باح: هه‌فته‌ی ئاینده‌ شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتی كه‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌ شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم دووباره‌ ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا بۆ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕالی.

ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: پاش سەردانێکی دوو رۆژە بۆ بەغدا و ئەنجامدانی چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌م وەک شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەڕاینەوە هەولێر.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بریاروایە هەفتەی ئایندە بچینەوە بەغدا بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕالی.

له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی عێراق، لای خۆیه‌وه‌ گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كردبوو كه‌ کۆبوونەوەکان ئەنجامی باشیان هەبووە و چاوەڕێی دەکەن ئەو خاڵانەی کە ناکۆکیان لەسەر بووه‌، لەگەڵ بەغدا بگەنە لێک تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەریان.

د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندبوو: دوێنێ و ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سێ کۆبوونەوەی گرینگی ئەنجام دا، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بوو، كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌میش لەگەڵ لایەنه‌ پەیوەندیداره‌كان بۆ داڕشتنی خاڵەکانی بودجە عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 بوو، كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌میش ئه‌مڕۆ دووشه‌م بوو له‌گه‌ڵ دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.