Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 11:30

شێخ سعوود بۆ مه‌سرور بارزانی: شانازی به‌ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی لەگەڵ حاکمی میرنشینی ڕاس ئەلخەیمە شێخ سعوود بن سەقەر ئەلقاسمی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی کرا.

حاکمی ڕاس ئەلخەیمە ئاماژەی بەوە کرد کە شانازی بە دۆستایەتیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەین و بە هیوای پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانمانین لە هەموو ئاستەکاندا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە بەها هاوبەشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە و دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت سوود لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیماڕات لە بواری بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەدا وەربگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.