ئه‌مشه‌و دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له وڵاتێكی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا ڕوویداوه و تا ئێستاش قه‌باره‌ی زیانه گیانی و ماددییه‌كان ڕوون نه‌بۆته‌وه.
په‌یمانگه‌ی نیشتمانی ڕۆمانیا بۆ تۆژینه‌وه‌ی جیۆفیزیكی ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و دووشه‌م كاتژمێر 6:58 خولهك بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.2 پله‌ی ڕیخته‌ر له ناوچه‌ی جۆرج له باشووری رۆژئاوای رۆمانیا ڕوویداوه.
په‌یمانگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه زه‌وی له‌رزه‌كه له شاری بۆخارستی پایته‌ختی رۆمانیا هه‌ستی پێ كراوه كه 207 كیلۆمه‌تر له شوێنی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌كه دووره، هه‌روه‌ها به‌شێك له هاووڵاتییانی وڵاتی مۆلدۆڤاش هه‌ستیان پێ كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌زانراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مه ڕوویداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.