ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی گرینگ به‌ڕێوه چوو و یه‌كێك له بابه‌ته‌كانیش زه‌وییه كاره‌ته‌كان بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاردرا له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا كۆتایی به زه‌وی كارت بهێنرێ و هه‌موویان بكرێن به تاپۆ و سه‌نه‌د.
كۆبوونه‌وه‌كه لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئه‌نجامدرا و تێیدا هه‌ریه‌ك له د. فرسەت ئەحمەد وەزیرى داد، ساسان عەونى وەزیرى شارەوانى، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی په‌یوه‌ندار به‌شداربوون.
لە ته‌وه‌رێكی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر کەمکردنەوەى ڕۆتین و ڕاییکردنى کاروبارەى هاووڵاتییان لەچوارچێوەى یاسا و ڕێنماییەکان لەپێناو خزمەتکردنى زیاترى هاووڵاتییان و چاکتر بەڕێوەچوونى کاروبارى دامودەزگاکان كرایه‌وه.
سەبارەت بە خاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆکان لە سنووری شارەوانییەکان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تە واوى لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران هەرچی لە توانادا هەیە ئەنجامی بدەن بۆ یەکلایکردنەوە و ڕایکردنی مامەڵەکانى تاپۆکردنى خانووەکان.
دواتریش تیشک خرایە سەر کێشە و گرفتەکانى ناوچەی بەفرزۆن بە تایبەتى گەڕەکەکانی (تەعجیل، عەرەب، خانەقا)، لەمبارەیەشەوە گفتوگۆ لەبارەى ئیستیملاككردنی خانووەکانی ئەو گەڕەکانە و كێشه هونەرى و کارگێرى و یاساییەکانی کرا.
سەبارەت بە بڕیارى گۆڕینى کارت بۆ سەنەد، هەریەک لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کشتوکاڵى هەولێر و یەکەى کارت و سەند ڕاسپێردران بە هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتی گشتیى تۆمارکردنى خانووبەرەى هەولێر لە ئایندەیەکی نزیکدا بە تەواوی کۆتایی بهێرنێت بە رێکارە یاسایی و هونەرییەکانى سەرجەم ئەو کارتانەى کە ماون بۆ سەند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.