رۆمان كۆرۆلیۆف پزیشكی پسپۆڕی ددان ئامۆژگاری هاووڵاتییانی كرد خۆیان به‌دوور بگرن له خواردنی چه‌ند جۆرێكی له خواردن و خواردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ددانه‌كانیان به جوانی و به‌بێ كێشه بمێننه‌وه.
پزیشكه‌كه ده‌ڵێت: له لیستی یه‌كه‌می ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ زیان به ددان ده‌گه‌یه‌نن شه‌كر و شیرنه‌مه‌نییه‌كانن، چونكه شیرنه‌مه‌نییه‌كان به گشتی زیان به مینای ددان ده‌گه‌یه‌نن و تووشی كلۆری و داڕزاندنیان ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌كتریاكانی نێو ده‌م و ددان شه‌كر ده‌گۆڕن بۆ ترشی و ئه‌مه‌ش زیان به پێكهاته‌ی ددان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌ره‌و له‌ناوچوونیان ده‌به‌ن.
ده‌شڵێت: پێشنیار ده‌كه‌م به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆتان به‌دوور بگرن له خواردنی شۆكۆلاته و خواردنه‌وه گازییه‌كان، هه‌روه‌ها له كاتی خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه‌ش شه‌كر به‌كار مه‌هێنن، ئه‌گه‌ریش نه‌تتوانی ئه‌مه بكه‌یت ئه‌وا پێویسته دوای خواردنه‌وه‌ی ئه‌مانه ڕاسته‌وخۆ به ئاو ده‌م و ددان خاوێن بكرێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه شۆرینی ددان به فلچه و مه‌عجوون به‌شێوه‌ی ڕێك‌وپێك رێگر ده‌بێت له زیانه‌كانی شه‌كر به ده‌م و ددان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ویستت شه‌ڕابی سوور بخۆیته‌وه، ئه‌وا پێویسته پێش ئه‌مه ده‌م و ددانه‌كانت بشۆریت تا شه‌كره‌ی شه‌ڕابه‌كه به‌سه‌ر مینای ددان كه‌ڵه‌كه نه‌بێت و پێیه‌وه نه‌لكێت. جه‌ختیشی كرده‌وه كه خواردنه‌وه سپی و سه‌رخۆشكه‌ر و سه‌رجه‌م جۆره‌كانی مه‌ی زیانی ڕاسته‌وخۆ به ددان ده‌گه‌یه‌نن.
دكتۆر رۆمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خواردن و خواردنه‌وه ترشه‌مه‌نییه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه زیان به ددان ده‌گه‌یه‌نن، چونكه ترشه‌لۆكه‌كان ده‌بنه هۆكار بۆ وه‌رینی شانه‌كانی ددان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ڕه‌نگی ددان و زمان ده‌گۆڕن و ناشیرینی ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.