Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:26

شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای سۆمۆ کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%


شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە سەرۆکایەتی کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، سەردانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە (سۆمۆ) کرد.
لەو سەردانەدا شاندی وەزارەتی سامانە سروستییەکان و کۆمپانیای سۆمۆ جەختیان کردەوە لە دروستکردنی هەماهەنگییەکی باشتر لە نێوان هەردوولا و باسیان لە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێکەوتن لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ دەرچوواندنی یاسای نەوت و گاز لە عێراقی لە چوارچێوەی دەستوور کرد.
ئێوارەی رۆژی شەممە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆ و دانوستانەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵیی، سەردانی بەغدای کرد و لەو سەردانەدا چەند کۆبوونەوەیەکی بە مەبەستی گەیشتن بە رێکەوتن لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی ئەنجام دا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.