ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر په‌یامێكی به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی خۆشه‌ویستی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه14ی2ی2023ن ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كوردستانیانی ئازیز و خۆشه‌ویست بە تایبەتی خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان ده‌كه‌ین، کە بەداخەوە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە هۆی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر ژمارەیەکی زۆر لە ئازیز و خۆشەویستانمان لە دەستدا.
ئومێد خۆشناو راشیگه‌یاندووه، بە بۆنەی ئەم ڕووداوه ناخهه‌ژێن و کارەساتەوە ئەم ساڵ وەک پارێزگای هەولێر، هیچ بۆنەیەکی فەرمی بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) لە سنووری پارێزگاکەمان ئەنجامنادرێت. ته‌نها خۆشه‌ویستیمان پێشکه‌ش به ئازیزانمان له ڕۆژئاوا‌و و باکووری نیشتمان و ته‌واوی جیهان ده‌که‌ین.
له‌كۆتاییدا رایگه‌یاندووه، خوای گه‌وره کوردستان و هه‌ولێر و مرۆڤایه‌تی بپارێزێ.
پارێزگاری هه‌ولێر: هیچ بۆنەیەکی فەرمی بە بۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی لە سنووری پارێزگاکەمان ئەنجامنادرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.