Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:43

ڤیدیۆ.. كچێك و دایكی دوای 160 كاتژمێر رزگاركران

کوردستان TV
100%

تیمێكی فریاگوزاری توانیان كچێك و دایكی لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەكی ڕووخاو دەربهێنن، ئەمەش دوای 160 كاتژمێر لە بوومەلەرزە وێرانكەرەكە گیریان خواردبوو .
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ لە كاتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنەكەدا ڤیدیۆیەكی لە تویتەر بڵاوكردەوە، كچەكەش ڕایگەیاند كە ناوی "لینا ماردینی" بووە، و تەمەنی 11 ساڵە.
كچەكە و دایكی بە تیمەكانی فریاكەوتنیان وتووە كە سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەیان لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەدا گیانیان لەدەستداوە و هیچ یەك لە كەسوكارەكانیش نەماون.
هەروەها لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كە تیمێكی پزیشكی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ كچەكە و دایكی دەكەن، دوای ئەوەی لە ژێر داروپەردوودا دەرهێنراون.
جێگای سەرنجە كە ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بوومەلەرزەكەوە لە توركیا و سوریا گیانیان لەدەستداوە بەردەوام بەرز دەبێتەوە و تەنها لە توركیا زیاتر لە 30 هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.