Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:21

ئینتەر میلان و سامپدۆریا بە ئەنجامی 0-0 یەکسان بوون

کوردستان TV
100%


لە 22مین هەفتەی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا (Serie A)دا، یانەی ئینتەر میلان و یانەی سامپدۆریا، رووبەڕووی یەک بوونەوە.

رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئینتەر میلان و سامپدۆریا، کۆتا یاری ئەم هەفتەیە بوو و یارییەکەش بە خولەکێک وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی قوربانییانی بوومەلەرزەکانی تورکیا و سووریا دەستی پێ کرد.

وێڕای هەوڵەکانی هەردوو یانە، بەڵام هیچ کامێکیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکە بە ئەنجامی 0-0 کۆتایی هات.

بەم ئەنجامەش هەردوو یانە یەک خاڵیان بەدەستهێنا، ئەمەش زیانی بە ئینتەر میلان گەیاند کە لە رکابەریدایە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پێشەنگی یانە ئیتاڵییەکان و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی ناپۆلی پێشەنگی یانە ئیتاڵییەکان گەیشتە 15 خاڵ.

لە بەرامبەریشدا یانەی سامپدۆریا بە 11 خاڵ لە ریزبەندی 19دا مایەوە.

یارییەکی دیکەی ئەم هەفتەیەی (Serie A) لەنێوان یانەکانی هێلاس ڤێرۆنا و سالێرنیتانا، بەڕێوەچوو و یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی یانەی هێلاس ڤێرۆنا، کۆتایی هات.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.