Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:07

كتێبی "توێژینه‌وه‌كان" بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ نووسین و ئاماده‌كردنی (د.محه‌مه‌د به‌كر)، كتێبی "توێژینه‌وه‌كان" چاپ و بڵاوكراییه‌وه‌.
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌، (د. محه‌مه‌د به‌كر) ده‌ڵێت"  له‌م كتێبه‌دا جگه‌ له‌ ماسته‌رنامه‌كه‌م : (كێش و ڕیتمی شیعری فۆلكلۆری كوردی : 1991) و تێزی دكتۆراكه‌ی ، (په‌خشانه ‌شیعری كوردی : 1997) ، زۆرینه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌ ئه‌ده‌بی و هزریانه‌ له‌خۆده‌گرێت كه‌ له‌ گۆڤاره‌ زانكۆیی و نازانكۆییه‌كاندا له‌ نێوانی ساڵانی (1998 ــ 2020) دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" له‌م كتێبه‌دا به‌ مه‌به‌ستی دكیۆمێنتكردنی توێژینه‌وه‌كان كه‌ له‌ كتێب و گۆڤاره‌ ئه‌كادیمی و نا ئه‌كادیمییه‌كانیشدا كه‌متر لێیان كۆڵراوه‌ته‌وه‌ ، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی خێرا ئاراسته‌ی نێوه‌رۆك و شوێن و ساڵی بڵاوكردنه‌وه‌یان كراوه‌ ، سه‌باره‌ت به‌ ڕیزبه‌ندیشیان له‌م كتێبه‌دا ئه‌وا مێژوو و شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌ ,، به‌ڵكو گرنگیی بابه‌ته‌كان و نزیكییان له‌ یه‌كدییه‌وه‌ ڕه‌چاوكراوه‌ ،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توێژینه‌وه‌كان به‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ردا دابه‌شكراون :
ته‌وه‌ری یه‌كه‌میان ئه‌و توێژینه‌وانه‌ له‌خۆده‌گرێت كه‌ تایبه‌تن به‌ شیعرایه‌تیی ده‌قه‌وه‌ , بۆیه‌ له‌ ژێر ناونیشانی (ته‌وه‌ری شیعرایه‌تی)دا پۆلكراون , ته‌وه‌ری دووه‌میش تایبه‌تكراوه‌ به‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌و توێژینه‌وانه‌ی كه‌ ڕه‌هه‌ندی هزری و نه‌ته‌وایه‌تییان هه‌یه‌ , ئه‌میشیان له‌ژێر ناونیشانی (ته‌وه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی)دا ڕێكخراون".
شایانی باسه، ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ب. راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ . 
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.