كەمێك پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ،گەیشتە شاری دیلۆكی كوردستانی توركیا و لێقەوماوانی بوومەلەرزەكە بەسەر دەكاتەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كاتی گەیشتنی بۆ شارەكە لە وتەیەكدا رایگەیاند: هاتووین بۆ دەربڕینی هاوخەمی و بەناوی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان، سەرەخۆشی لەكەسوكاری قوربانیان دەكەین و هیواخوازین ئەم ناخۆشییە تێپەڕ ببێت.
هەروەها گوتی: بە پێی توانای خۆمان هاوكاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەكە دەكەین.
ئەمڕۆ سێشەممە 14-2-2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، بەسەردانێك گەیشتە توركیا و ناوچە زیان لێكەوتووەكانی بوومەلەرزەكان بەسەر دەكاتەوە .
رۆژی شەشی ئەم مانگە دوو بوومەلەرزە بەگوڕەكانی 7،7 و 7،6 پلە لە پارێزگای قەھرەمانمەڕەش باشووری توركیا روویاندا و كاریگەرییان لەسەر 10 پارێزگای توركیا و پێنج پارێزگای سووریا دروست كرد.
بەپێی دوایین ئامار ژمارەی ئەو كەسانەی لە توركیا و سووریا بەھۆی بوومەلەرزەكانەوە گیانیان لەدەستداوە 37 ھەزار كەسی تێپەڕاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.