Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:46

ڤیدیۆ.. چركەساتی رووخاندنی باڵەخانەیەك كە بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانی زۆری بەركەوتبوو

کوردستان TV
100%

باڵەخانەی ئاڵتن كایا كە دەكەوێتە سەر شەقامی دیاربەكر-شانڵیئورفا لە ناوچەی باغڵار لە دیاربەكر، بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی شەشی شوبات لە قەهرەمانمەڕەش روویان دا زیانی بەركەوت.
دوای بوومەلەرزەكان باڵەخانەكە چۆڵ كرا و بەهۆی مەترسی داڕووخانی باڵەخانەكەوە، رێوشوێنی ئەمنی پێویست لە دەوروبەری گیرایە بەر و رێگای بەردەمیشی بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخرا.
وەك گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دوو باڵەخانەی نزیكی ئەم باڵەخانەیەیش چۆڵ كران و لەژێر چاودێری تیمە شارەزاكان و بە بەكارهێنانی ئامراز و ئامێری بیناسازیی دەستكرا بەڕووخاندنی باڵەخانە زیانبەركەوتووەكە.
لەئێستادا لە رێگەی ئامێرەكانی كاركردنەوە، كاردەكرێت بۆ هەڵگرتنەوەوی داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەكە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.