دوێنی دووشه‌ممه 13-2 له‌یادی رۆژی جیهانی رادیۆدا ، په‌یمانگای ته‌كنیكی تایبه‌تی ڕواندز سیمینارێكیان بۆ "هه‌ژار عه‌لی" به‌رپرسی ده‌زگای سه‌ته‌لاییتی كوردستان- سه‌نته‌ری سۆران، ڕێكخست.
له سیمیناره‌كه‌دا، هه‌ژار عه‌لی باسی له مێژووی دامه‌زراندنی ڕادیۆ كوردییه‌كان له‌ووڵاتانی بیانیی و هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌و له‌مپه‌رانه‌شی ده‌ستنیشان كرد، كه هاتوونه‌ته به‌رده‌م ئێزگه كوردییه‌كان.
هه‌روه‌ها باسی له ڕۆڵ وگرنگیی ڕادیۆ كرد، وه‌ك باشترین ئامێری په‌یوه‌ندیی، به‌تایبه‌ت له شۆڕشه‌كانی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان، له به‌رزكردنه‌وه‌ی ووره‌ی پێشمه‌رگه، له ناساندنی فه‌رهه‌نگ و كه‌له‌پوور، هونه‌رو موزیك، ڕوناكبیری وهۆشیاریدا.
هه‌ر له سیمیناره‌كه‌یدا هه‌ژار عه‌لی باسی له پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای نوێكرد، به‌جۆرێك وای كردووه، له‌ڕێگه‌ی ئامرازی (مۆبایل)ه‌وه، هه‌موو ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆن و گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كانی جیهانیی خستۆته نێو ده‌ستمانه‌وه.
ئا- كامران
له په‌یمانگای ته‌كنیكی تایبه‌تی ڕواندز باس له مێژووی دامه‌زراندنی ڕادیۆ كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.