Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 07:31

لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ بەستنی پێوەری ئاو نوێ كرایەوە

کوردستان TV
100%


لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە نوێكردنەوەی  بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی تاوەكوو ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستاوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 14/2/2023، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەرۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ماوەی هەشت مانگدا هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتی لێخۆشبوونی كرێی بەستنی پێوەری ئاو كرد، ئەو بڕیارە سوودێكی زۆر باشی بۆ هاووڵاتییان هەبوو، بەهۆیەوە ڕێژەی بەستنی پێوەری ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەرزبووەوە و گەیشتە نزیكەی 80% و ئەمەش كاریگەرییەكی زۆر باشی هەبوو.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە نوێكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی ئاو، گوتیشی: لەمڕۆوە ئەو بڕیارەی لێخۆشبوونی بەستنی پێوەری ئاو تاكوو 21/4/2023 لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتییان نوێكراوەتەوە، هاووڵاتییان لە ئێستاوە دەتوانن سەردانی بنكە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو و كۆكردنەوەی كرێی ئاو بكەن بۆ ئەوەی مامەڵەی بەستنی پێوەریان بۆ جێبەجێ بكرێت.
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوتیشی: لە سەنتەری شارە گەورەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، هەر هاووڵاتییەك مامەڵەی بەستانی پێوەری ئاو بكات، لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت كە پێشتر هەشتا هەزار دینار بووە، بەڵام ئێستا بۆی دەكرێتە تەنیا 20 هەزار دینار. سەبارەت بە دەرەوەی سەنتەری شارە گەورەكان، گوتی: لە هەر قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەیەك كە پێوەری تێدا دەبەسترێت، لە 80 هەزار دینارەوە بۆیان دەكرێتە تەنیا 10 هەزار دینار، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین هەتا زووە سوود لەم ماوە دیاریكراوە وەربگرن و سەردانی بنكە و بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەكانیان، چونكە ئەو بڕیارە نوێ ناكرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.