سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەسەرکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە تورکیا جەختی کردەوە کە ئەوەی لە توانایاندا بێت چ بۆ توركیا و چ بۆ سووريا، ئەنجامی دەدەن.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ـی 02ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزيى خۆى و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى زيانلێكه‌وتووانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى 06ـی ئه‌م مانگه، به سه‌ردانێک گه‌يشته توركيا و له فڕۆكه‌خانه‌ى دیلۆک له‌لايه‌ن پارێزگارى بورسا ـ ڕێكخه‌رى پارێزگاى دیلۆکه‌وه پێشوازى لێكرا.
نێچيرڤان بارزانى، دواى به‌سه‌ركرنه‌وه‌ى بنكه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌سات و دۆخى له‌ناكاوى توركى (ئافاد) له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانيدا، ئاماژه‌ى به مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد و گوتى: زۆر سوپاس بۆ پارێزگار و جێگری پارێزگار بۆ ئەو ڕوونكردنەوە و وردەكارییەی كە خستیانەڕوو. حەز دەكەم بە ئەوان و هەموو گەلی توركیا ڕابگەیەنم كە ئامادەبوون و هاتنمان، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخه‌مى و هاوسۆزی و وەفادارییە بۆ گەلی توركیا و خەڵكی لێقەوماو. بە ناوی جەنابی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستانەوە سەرەخۆشی لە هەموو ئەو خێزانانە دەكەین كە ئازیزانیان لە دەست داوە و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه "ئەوەی مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە لە هەموو ئەو دۆخە سەخت و ناخۆشانەدا كه بەسەر ئێمەدا هاتوون، هەموو كات توركیامان بینیوە هاوكار و پاڵپشتی ئێمە بووە و لە دۆخی زۆر ناخۆش هەموو كات میللەت و دەوڵەتی توركیا لەگەڵ ئێمە وەستاون و هاوكاریی ئێمەیان كردووە. بەهۆی ئەو كارەساتەوه كە لێرە ڕووی داوە، ئێستا لەهەر ماڵێكی كوردستانی عێراق پرسەیە و لە زۆر شوێن ڕێوڕه‌سمى خۆشی و شایی و ئاهەنگ وەستاون بۆ دەربڕینی هاوسۆزی بۆ گەلی توركیا."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا "بەگوێرەی تواناكانمان لە هەرێمی كوردستان هەوڵمان دا ئەوەی كە لە دەستمان بێت ئەنجامی بدەین و بەردەوامیش دەبین. جێی خۆیەتی سوپاسی هەموو دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كەرتی تایبەت بكەم كە ئەوەی لە دەستیان هاتووە لە هاوكاری و بەهاناوەهاتن، ئەنجامیان داوە. دەمەوێت سوپاسییەكی تایبەتی دەزگای خێرخوازيی بارزانی و مووسا ئەحمەد بكەم كە ئەویش لێرە لەگەڵمان ئامادەیە."
له كۆتاييى لێدوانه‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى گوتى: بەو ئیمكانیاتە كەمەی كە هەمانە، ویستمان وەفاداری و هاوسۆزیی خۆمان بۆ گەلی توركیا دەرببڕین و پەنا بە خوا و دڵنیام كە ئەم دۆخە ناخۆشە تێدەپەڕێت. هەروەها دڵنیام كە حكوومەتی توركیا و سەرۆك كۆماری توركیا بە جددی لەسەر پرسی ئاوەدانكردنەوە دەوەستن. توركیا وڵاتێكی گەورەیە و بێگومان ئەم قەیرانەش بە سەربەرزی تێدەپەڕێنێت. جارێكی دیكە سەرەخۆشیمان قبووڵ بكەن و خوا هاریكار بێت."
پاشان نێچيرڤان بارزانى كه‌مپى لێقه‌وماوانى له شارۆچكه‌ى نوورداغى سه‌ر به پارێزگاى دیلۆک به‌سه‌ركرده‌وه كه يه‌كێک له‌و شوێنانه‌يه زۆرترين زيانى به‌ركه‌وتووه و له‌لايه‌ن هه‌ردوو پارێزگارى مێردين و شرناخه‌وه پێشوازى لێكرا. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارێزگار كه وه‌ك ڕێكخه‌رى كاروبارى ناوچه‌كه كار ده‌كه‌ن، دوايين دۆخى ناوچه‌كه و پڕۆسه‌ى به‌هاناوه‌چوون و هاوكاريكردنى لێقه‌ومانيان تاوتوێ كرد.
هه‌ر له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا، نێچيرڤان بارزانى دواى ئه‌وه له شارۆچكه‌ى ئيسلاحييه، شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه و له‌گه‌ڵ بنكه‌ى ناوه‌ندى قه‌يرانه‌كان كۆبووه‌وه. پاشان تيمى فرياگوزاريى هه‌رێمى كوردستانى له‌وێ به‌سه‌ركرده‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى كاره‌ساته‌كه‌وه بۆ به‌هاناوه‌چوون و يارمه‌تيدانى قوربانييان گه‌يشتوونه‌ته ئه‌وێ.
له‌وێش له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانيدا، نێچيرڤان بارزانى گوتى: ئەمڕۆ هاتین بۆ گەیاندنی پەیامی سەرەخۆشیمان بۆ گەل و حكوومەتی توركیا. ئازاری ئێوە ئازاری ئێمەیە، نەخۆشيی ئێوە نەخۆشی ئێمەیە. ئەو ڕۆژانەی كە ئێمە پێویستیمان بە هاوكاری بوو، هەردەم حكوومەتی توركیا و گەلی توركیا دەرگایان بۆ ئێمە كراوە بووە، هەموو كات هاوكارییان كردووین. بۆ پیشاندانی وەفاداری و هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان ئەمڕۆ هاتووینەتە ئێرە. پەیامی سەرەخۆشيی سەرۆك بارزانی بۆ ئەو خێزانانەی كە ئازیزانیان لە دەست داوە و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین. دڵنیاین كە توركیا ئەم كارەساتە گەورەیە تێدەپەڕێنێت، لەژێر سه‌ركردايه‌تييه‌كى دانا و حكوومەتێكی بەهێز، پەنا بەخوا ئەم كارەساتەش تێدەپەڕێت.
گوتیشی: دەمەوێ هەر بەم بۆنەیەوە و بە هاتنم بۆ كەمپی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە لێرە هەماهەنگی دەكات بۆ ئەو هاوكارییانەی لە هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانە دەكرێن، سوپاسی دەزگای خێرخوازيی بارزانی و مووسا ئەحمەد دەكەم. سوپاسی دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی شارستانی، كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت، مانگی سووری عێراقی. ئەمڕۆ هاتووم پێیان بڵێم كە سەری ئێمەتان بەرز كردووە و دەستخۆشییەكی گەرم لە هەموویان دەكەین و پەنا بەخوا ئەوەی كە لە تواناماندا بێت بۆ ئەو كەسانەی ڕووبەڕووی ئەم كارەساتە بوونەتەوە، درێخی ناكەین. خوا هاریكار بێت و هەر سەركەوتوو بن.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها باسی لەوەش کرد کە "ئەوەی ئەنجامی دەدەین بە ئه‌ركى خۆمانی دەزانین، ئێمە برای یەكترین، لە ڕۆژانی ناخۆشدا ئێوە هاوكاریی ئێمەتان كردووە و دەرگاكانی خۆتان بۆ ئێمە كردۆتەوە، ئەمڕۆش ئەوەی لە تواناماندا بێت پێویستە ئەنجامی بدەین. لە هەرێمی كوردستان بە گشتی، لە سلێمانی، دهۆک، هەولێر، هەڵەبجە و هەموو شوێنێكی كوردستان خەڵک خەمبارە و دڵیان لەگەڵ توركیایە. دڵی گەلەكەمان لەگەڵ ئێوەیە و خوای گەورە دڵنه‌وايى و ئارامیتان پێ بدات. پەنا بەخوا ئەم كارەساتە تێده‌پەڕێت."
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامى ڕۆژنامەواناندا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه "ئەوەی لە تواناماندا بێت چ بۆ توركیا و چ بۆ سووريا، ئەنجامی دەدەین. جێگەی دەستخۆشييه و سوپاسى دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمى كوردستان لە زاخۆ و دهۆك و هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ين، چونكە ئەو ڕێكخستن و ديسپلینەی هەیانە هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ ئەم ئامادەكارییە. ئێمە دراوسێى توركیاین و خەمبار بووین بەو كارەساتەی لێرە ڕوویدا و ئەو كارەی كە ئەمانە ئەنجامیان داوە، بە دڵ ئەنجامیان داوە. بێگومان هاوكارییەكان بەردەوام دەبن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها لەبارەی سه‌ردانه‌كه‌يان ئاماژەی بەوە دا کە "ئەم پرسە پرسێكی مرۆڤایەتییە، ئێمە هەموومان برای یەكترین، چ تورک و چ كورد و هەر ئایین و مەزهەبێك، هەموومان برای یەكترین، كاتێك برایەتی هەبێت پێویستە لە كاتی تەنگانەدا ئێوە هاریكاریمان بكەن، كه ئێوەش پێویستتان بوو، ئێمە هاوكاریتان بكەین، هاریكاریی ئێمە هاریكاریی برایەتییە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.