Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:53

ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزتر له‌ ئه‌وروپا ڕوویدایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزتر له‌وه‌ی دوێنێ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا و له‌ وڵاتی رۆمانیا ڕوویدایه‌وه‌.

میدیاكانی رۆمانیا ئاشكرایان كرد كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزكه‌ی ئه‌مڕۆ 5.7 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌ و هاووڵاتییان به‌ ئاشكرا هه‌ستیان پێ كردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م هه‌ر له‌و وڵاته‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تریش ڕووی دابوو.

په‌یمانگه‌ی نیشتمانی ڕۆمانیا بۆ تۆژینه‌وه‌ی جیۆفیزیكی ‌ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێی به‌ 5.2 پله‌ی ڕیخته‌ر دیاری كردبوو و ناوچه‌كه‌شی‌ باشووری رۆژئاوای رۆمانیا بوو، واته‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌هێزتر بووه له‌وه‌ی دوێنێ‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.