پارێزگاری واسیت به‌فه‌رمی دووسبه‌ی پێنجشه‌می كرده پشوو و ڕای گه‌یاند كه له‌و رۆژه‌دا ته‌نیا فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌وام ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د ئه‌لمیاحی پارێزگاری واسیت له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بڕیارمان دا رۆژی پێنجشه‌می داهاتوو له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت له پارێزگاكه‌مان پشووی فه‌رمی بێت.
ڕاشیگه‌یاند: پشووه‌كه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی ئیمام كازم ره‌زای خوای له‌سه‌ربێت ڕاگه‌یه‌نراوه.
پارێزگاری واسیت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌و رۆژه‌دا ته‌نیا فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌وامی ئاسایی ده‌كه‌ن و پشووه‌كه ئه‌وان ناگرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.