Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 07:17

وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی لە وڵاتی هۆڵەندا ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی 02ـی 2023 زەمالەی خوێندنی ماستەر و کۆرسی ڕاهێنان لە وڵاتی هۆڵەندا ڕاگەیاند.

لە ئاگادارییەکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: فەرمانبەران و مامۆستایانى وەزارەت ئاگادار دەکەینەوە کە وڵاتی هۆڵەندا کۆرسی خوێندنی ماستەر و ژمارەیەک کۆرسی ڕاهێنان، بەناونیشانی (Orange Knowledge Programme) ڕاگەیاندووە.

ڕاشیگەیاند: بۆ ئەم مەبەستە هەر کەسێک مەرجەکانی بەرنامەکەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی هۆڵەندا هەبێت و بیەوێت بەشداری لە کۆرسەکانی ڕاهێنان بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:-

https://www.studyinnl.org/fina.../orange-knowledge-programme

ماستەر:

- پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یاخود فەرمانبەر بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

- پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەپاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامەى.

- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.

- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هۆڵەندا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (وڵاتی هۆڵەندا) دەبێت.

کۆرسی ڕاهێنان:

بۆ کۆرسەکانی ڕاهێنان وەزارەتەکەمان هیچ مەرجێکی نییە، بەڵام کاتێک داوای نووسراوی پشتگیری دەکرێت، پێویستە سەرەتا نووسراو لە فەرمانگەکەی خۆت بهێنێت، ئەوکات وەزارەت دەتوانێت پشتگیری کاندید بکات.

تێبینی:

- بۆ زانیاری زیاتر تکایە لینکی زەمالەکە بە وردی بخوێنەوە.

- هەرکەسێک مەرج و ڕێنماییەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

- تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر، سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.