میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌نێو باڵه‌خانه‌ی زانكۆی هه‌رێمی میشیگان كه‌سێكی چه‌كدار ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی له قوتابییان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكه كردووه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 5 كه‌سی تریش بریندار بوون.
ئاژانسی (فڕانس پرێس) بڵاوی كرده‌وه: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م كه‌سێكی چه‌كدار هاتۆته نێو باڵه‌خانه‌ی زانكۆی میشیگان و ته‌قه‌ی كردووه، به‌هۆی ته‌قه‌كانیش ڕاسته‌وخۆ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 5ی تریش بریندار بوون.
دوای ڕووداوكهش ته‌قه‌كه‌ره‌كه هه‌ر له نزیك ڕووداوه‌كه ته‌قه‌ی له‌خۆی كردووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كان، پۆلیسی میشیگان جه‌ختی كرده‌وه كه تا ئێستا سێ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و 5ی تریش بریندارن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون كه برینی به‌شێكیان قورسه و گیانیان له مه‌ترسیدایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه له ده‌ره‌وه و نزیكی باڵه‌خانه‌ی زانكۆی میشیگان به‌هۆی ئه‌و گوله‌یه‌ی له خۆی داوه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس جه‌ختیشی كرده‌وه كه داوا له قوتابییان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی میشیگان كراوه كه بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر زانكۆ داده‌خرێت و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.