Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:17

نرخی نه‌وت ڕووی له‌ دابه‌زین كرد

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌گه‌ڵ داخستنی خستنه‌ڕووی بازاڕه‌كانی نه‌وت ڕووی له‌ دابه‌زین كرد دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا نه‌وتی یه‌ده‌گی زیاتر بخاته‌ بازاڕه‌وه‌.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ ڕێژه‌ی 1.7% دابه‌زی و گه‌یشته‌ 85.14 دۆلار.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش ڕووی له‌ دابه‌زین كرد و به‌ ڕێژه‌ی 2% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك 78.54 دۆلاره‌.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.