Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 11:11

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ چاوی به‌ ئه‌ردۆغان كه‌وتووه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ چاوی به‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا كه‌وتووه‌ و هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئه‌و وڵاته‌ی لێ كردووه‌.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ ئه‌نقه‌ره‌ چاوی به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا كه‌وت و هاوخه‌می و هاوسۆزی هه‌رێمی كوردستانی بۆ قوربانییانی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌ی رۆژی 6ی شوبات دووپات كردۆته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م گه‌یشتبووه وڵاتی‌ توركیا.

نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ ڕایگه‌یاندبوو "بۆ ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزيى خۆم و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، سەردانی تورکیام کرد و زيانلێكه‌وتووانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ڕۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌م بەسەر کردەوە".

ڕاشیگه‌یاند "لە چەند دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و لێقەوماوانی کارەساتەکە، سەرەخۆشیم لە گەلی تورکیا کرد و ئامادەییی ھەرێمی کوردستانم بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاریی زیاتر بۆ قوربانییان دووپات کردەوە.

سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دەستخۆشیم لە دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تیمەکانی فریاگوزاری کرد کە ھەر لە دەستپێکی کارەساتەکەدا چوونە ناوچە وێرانبووەکان بۆ بەھاناوەچوونی قوربانییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.