Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:23

ئه‌مشه‌و نرخی دۆلار به ‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و سێشه‌م به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی له‌ نووسینگه‌ و فرۆشگاكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌.

ئه‌مشه‌و و چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێستا له‌ شاری هه‌ولێر نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بووه‌ به‌ 154 و 500 دینار، له‌ سلێمانیش 154 هه‌زار و 250 دینار بووه‌.

له‌ شاری به‌غدای پایته‌خت ئێستا نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ره‌ به‌ 153 و 400 دیناری عێراقی.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ كاتی داخستنی بۆڕسه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی نرخی 100 دۆلار 153 و 750 دینار بوو، له‌ شاری به‌غداش 152 هه‌زار و 750 دینار بوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.