سهرۆك كۆماری توركیا له میانهی دیدارهكهی ئهمڕۆ سێشهم لهگهڵ سهرۆكی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند كه وڵاتەکەی بە ڕێزەوە لە یارمەتیی مرۆیی و هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان و تیمەکانی دەڕوانێت بۆ بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانییانی بوومهلهرزهكهی ههفتهی ڕابردوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم لە بەردەوامیی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی تورکیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی دووبارە سەرهخۆشیی جهنابی سهرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی بە سەرۆک ئەردۆغان و گەلی تورکیا گەیاند بۆ ئەو کارەساتەی لە ئەنجامی بوومهلەرزەکەی 6ی ئەم مانگە لە چەندین ناوچەی تورکیا و سووریا ڕووی دا و هەزاران قوربانی و زیانێکی زۆری لێ کەوتەوە، هەروەها هاوکاری و پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا دووپات کردەوە.
لای خۆشیەوە ئەردۆغان سوپاس و پێزانینی بۆ سەردانی نێچیرڤان بارزانی و بەسەرکردنەوەی لێقەوماوان و شوێنە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە دەربڕی و دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە ڕێزەوە لە یارمەتیی مرۆیی و هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان و تیمەکانی دەڕوانێت کە هەر لە سەرەتاوە بۆ بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانییان، گەیشتنە شوێنە زیانلێکەوتووەکان و هاوکاری و یارمەتییان پێشکەش بە لێقەوماوان کرد.
دهرفهتهکانی برهودان به پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوچەکە بە گشتی و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبووەوەکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.