بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ڕاپهڕین ئهمڕۆ سێشهم دهستگیركردنی تۆمهتبارێكی ڕاگهیاند كه 11 جووت باڵندهی جۆری كۆكتێل و چهند باڵندهیهكی تری گرانبههای دزی بوو.
پۆلیسی ڕاپهڕین ڕایگهیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سەردانی بنكەی پۆلیسی حاجیاوای كرد بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا كە بە وتەی خۆی 11 جووت باڵندەی جۆری كۆكتێلی لێدزراوە.
ڕاشیگهیاند: بۆ ئەم مەبەستە پەڕاوی لێكۆڵینەوە كرایەوە و بڕیاری دادوەر بەدەستهات بە مەبەستی دەستگیركردنی تۆمەتباری نادیار، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لەلایەن هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی حاجیاوا بە سوود وەرگرتن لە كامێراكانی چاودێری، تونرا لە ماوەیەكی كەمدا كەسێك بە ناوی (ڕ، ع، ح) لەدایكبووی ساڵی 2003 دەستگیر بكرێت.
ئاماژهی بهوهش دا كه دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا، تۆمەتبار دانی نا بەتاوانەكەی كە هەڵساوە بە دزینی باڵندەكانی سكاڵاكار و دزینی چەند باڵندەیەكی گرانبههای تریش لە دوكانێكی تر لە شارۆچكهی حاجیاوا.
جهختیشی كردهوه كه دادوەر بڕیاری دا بە ڕاگرتنی تۆمەتبار بە پێی مادەی (443) لە یاسای سزادانی عێراقی و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.