Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:45

ڤیدیۆ .. دوای 209 كاتژمێر دوو هاوسەر لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەكی رووخاو دا رزگاركران

کوردستان TV
100%

لە شارۆچكەی ئانتاكیا سەربە پارێزگای هاتای لە باشووری توركیا، دوو هاوسەری بە رەچەڵەك بیانی دوای تێپەڕبوونی 209 كاتژمێر بەسەر بوومەلەرزەكەوە رزگاركران.
دوای ئەو بوومەلەرزانەی كە ناوچەكانی دەریای ناوەڕاست، باشووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ئانادۆڵوی هەژاند، كارەكانی گەڕان و رزگاركردن لە پارێزگای هاتای بەردەوامە.
تیمەكانی گەڕان و رزگاركردنی بەرگری شارستانیی گەورەشارەوانیی كۆجائەلی، تیمەكانی لقی ئافاد لە باڵكئەسیر و كارگەی شەكری سوسورلوك سەرقالی گەڕان و رزگاركردن بوون لە داروپەردووی باڵەخانەی موراد لە شەقامی فاتیحی سەربە شارۆچكەی ئانتاكیا.
دوای بیستنی دەنگ لەژێر داروپەردووەكاندا، تیمەكان كارەكانیان چڕتر كردەوە و توانییان دوو هاوسەری بەڕەچەڵەك بیانی بە ناوەكانی فائیز غەننام و فاتیمە غەنام دوای مانەوەیان بۆ ماوەی 209  كاتژمێڕ رزگار بكەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.