Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:28

خشته‌و كاتی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌ خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا

کوردستان TV
100%


 ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 15ى2ى2023، له‌میانی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانی قۆناغی 16ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، خشته‌و كاتی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كان به‌كاتی هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت: 
یارییەکانی ئه‌مرۆ کاتژمێر 11:00ی شه‌و بەکاتی هەولێر بەڕێوەدەچن و خشتەی یارییەکان بەم شێوەیە دەبێت:
کلوب بروج (بەلجیکا) - بێنفیکا (پورتوگال)
بۆروسیا دۆرتموند (ئەڵمانیا) - چێڵسی (ئینگلتەرا)
بەگوێرەی سیستمی پاڵەوانێتییەکە، یەکەم یارییەکانی قۆناغی 16 لە رۆژانی 14-15 و 21-22ی شوباتی 2023دا ئەنجامدەدرێن و یارییە دووبارەکانیش لە 7-8 و 14-15ی ئاداری 2023 بەڕێوەدەچن.
بڕیاریش وایە لە 10ی حوزەیرانی 2023دا، یاری کۆتایی لە یاریگای ئۆڵۆمپی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ بەڕێوەبچێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.