Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:31

هۆشداری لە بەكارهێنانی سناپ چات دەدرێت .. كچان ئاگاداربن ؟!

کوردستان TV
100%

سناپ چات یەكێكە لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان كە لە ئێستادا لە جیهان زۆرترین بەكارهێنەری هەیە، بە پێی راپۆرتی كۆمپانیاكە تەنها لە ساڵی 2022, نزیكەی 375 ملیۆن بەكارهێنەری Active هەبووە.
تۆڕی كۆمەڵایەتی سناپ چات لەلایەن ئیڤان سپیگل و بۆبی مورفی یەوە دامەزرا، دواتر لەلایەن قوتابیانی زانكۆی ستارفۆرد پەرەی پێدرا، تۆ لە رێگای سناپ چات دەتوانیت وێنە و ڤیدیوو بگرێت و تۆماری بكەیت، یەكێك لەو تایبەتمەندیانەی سناپ چات ئەوەیە كە دەتوانێت ئەو هەلە بە بەكارهێنەر ببەخشێت كە جوانییەكی دروستكراو بۆ دەموچاوی دروست بكات، بۆ نموونە بچووكردنەوەی لووت و گەورەكردنی لێو و چەندین بابەتی تر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی كە ئافرەتان زیاتر خولیای بەكارهێنانی ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتییە بن .
لە كوردستان بەكارهێنەرێكی زۆری سناپ چات هەن، بەڵام یەكێكی تر لە تایبەتمەندیەكانی سناپ چات ئەوەیە كە لە بەشی نامە تۆ بتەوێت نامە بۆ هاورێیەكت بنێریت، دوای ئەوەی كە هاوڕێكەت نامەكە دەكاتەوە راستەوخۆ رەش دەبێتەوە و هیچ ئەرشیفێك نامێنێت، هەروەها دەتوانیت وێنەی راستەوخۆ بۆ هاوڕێكەت بنێری ئەویش تەنها یەك جار دەیكاتەوە و دواتر نامێنێت ! ئەگەر هاتوو هاوریَِكەت وێنەی شاشە بگرێتەوە راستەوخۆ تۆ ئاگادار دەكرێتەوە كە وێنەی شاشەكە گیراوە، ئەمەش بۆتە رێخۆشكەرێك بۆ ئەو كەسانەی كە خۆشەویستی یەكترن ! لە ژێر سناپ چات شەوان دەیان و هەزاران وێنەی نەشیاو بۆ یەكتر دەنێرن، جا چ كچە و چ كوڕە، چونكە ئەم تایبەتمەندیانەی سناپ چات رێخۆشكەرە بۆ ئەم جۆرە كارە نەشیاوانە !
هیوادارن كچان زیاتر هۆشیار بن، چونكە لە ئێستادا دەیان پڕۆگرام هەن كە زۆر بە ئاسانی وێنە و ڤیدیووكانتان، وەردەگرنەوە بەبێ ئەوەی سناپ چات بە ئێوەی رابگەیەنێت كە بەكارهێنەری بەرامبەر وێنەكەی وەرگرتووە ! بۆیە هەتاوەكو دەكرێت زیاتر هۆشیار و ئاگادار بن.
ئارام ئەدیب كاكەیی
 

زانست و تەکنۆلۆژیا شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.