عەلی عەلاق ،پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، جەختیكردەوە كە بڕیاریانداوە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو سەقامگیر بكەن.
عەلاق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، پلاتفۆرمە ئەلیكترۆنییە نوێیەكە بۆ ئەوەیە دووربكەونەوە لە هەر سزایەك كە بەسەر ئەو لایەنانەدا بسەپێنرێت كە كارەكانی گواستنەوە ئەنجام دەدەن، جا بانك بن یان ئەوانی تر.
سەبارەت بە نرخی دۆلار، عەلاق ڕوونیكردەوە، بەرپرسیارێتی بانكی ناوەندی داخستنی جیاوازی نرخی ئاڵوگۆڕە، هەنگاوەكانیشمان جددی و بەهێزن، هەروەها پاڵپشتییەكی گەورە لە هەموو لایەنەكان وەردەگرین بۆ گەیشتن بە ئامانجەكە .
ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆكانمان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی زۆر بەرهەمدار بوو، لەسەر ئەو بەرنامانە ڕێككەوتین كە بە شێوەیەكی دروست ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ خزمەت دەكەن بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.
پارێزگاری بانكی ناوەندی: بڕیارماندا نرخی ئاڵوگۆڕی دراو سەقامگیر بكەین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.