Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:30

لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بایەرن میونخ و ئەی سی میلان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


لە میانی یەکەمین یارییەکانی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)، یانەی بایەرن میونخ لە پاریس سان جێرمان و یانەی ئەی سی میلان لە تۆتنهامی بردەوە.

قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە دوو یاری دەستی پێ کرد.

لە یارییەکیاندا یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی رووبەڕووی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بووەوە.

یاریزان، کینگسلەی کۆمان لە خولەکی 53دا، گۆڵێکی بۆ یانەی بایەرن میونخ تۆمار کرد و یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێکی دیکە کۆتایی هات.

لە یارییەکەی دیکەی هەمان رۆژدا، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی، رووبەڕووی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بووەوە و لە خولەکی حەوتەمدا، براهیم دیاز گۆڵێکی بۆ یانەی میلان تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 کۆتایی هات.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.