Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:28

بوومەلەرزەیەكی نوێ لە توركیا روویدا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیمانگای بوومەلەرزەزانی توركیا بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویداوە، كە ناوەندەكەی لە كەهرامانمەڕەش، لە باشووری وڵاتەكەدا بووە.
پەیمانگاكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر، كە ناوەندەكەی لە شاری كەهرامانماڕەش لە باشووری توركیا بووە.
دوای نۆ ڕۆژ لە بوومەلەرزەكە كە گوڕەكەی 7.8 پلە بە پێوەرەكانی ڕێختەر بوو، نزیكەی 3170 پاشلەرزە لە 10 پارێزگای توركیا ڕوویداوە.
جێگای ئاماژەیە لە رۆژی شەشی شوباتدا بەهۆی بوومەلەرزەكانی قەهرەمانمەڕەشەوە 35 هەزار و 418 كەس گیانیان لەدەستداوە و 13 هەزار و 208 بریندار بوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.