پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
به‌ئاماده‌بوونی یۆنامی دوای 5 ساڵ، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه .
پارتی له‌سه‌ر پرسی كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی و به‌عه‌ره‌ب كردن و داگیركردنی زه‌وی جووتیاران له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كان له كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی ئه‌م پرسانه ده‌كرێت.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه15ى2ى2023، لە شاری كەركووك، شاخەوان عەبدوڵڵا،جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، سەردانیكردنی لایەنە سیاسییەكانی له شاری كەركووك كرد.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندنی گوت: ئەمڕۆ بڕیارماندا سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکەین، بۆ ئەوەی ئاگاداربن لە هەنگاوەکانی پارتی لە پرسی کەرکووک و ناوچه‌كه‌دا.
ئاماژەی بەوەدا، بابەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاکان و ئیدارەدان و مەلەفی گەندەڵی لە کەرکووک بەشێک بوون لەو بابەتانەی کە لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان تاووتوێی دەکەن.
سەبارەت بە دۆخی جووتیارانی ناوچەکانی ماددەی 140، شاخەوان عەبدوڵڵا، گوتی بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە کراوە و ناهێڵین دەستدرێژی بکرێتە سەر جووتییارانی کورد لەو ناوچانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.