وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە خزمەت و خزمەتگوزارییەكانی بۆ شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا لە بنەسڵاوە كۆمەڵێك پڕۆژە جێبەجێ دەكات.
لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە، لە بنەسڵاوەی سەر بە قەزای دەشتی هەولێر لە سنووری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ و دانانی قاڵبی كیربستۆن و دروستكردنی مەنهۆڵ و دوورگەی ناوەندی كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پڕۆژەكە كەوتووەتە دووسایدی بەردەم مزگەوتی برایان لە بنەسڵاوە، لەسەر ڕێژەی 15٪ی داهاتی شارەوانی تەواو دەكرێت، بڕگەكانی پێكهاتوون لە دانانی قاڵبی كربستۆن بە درێژایی 1930مەتر و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی تیرەی 75 سم، لەگەڵ دروستكردنی دوورگەی ناوەندی لەسەر ڕووبەری3500م2و دروستكردنی مەنهۆڵ و چەند تایبەتمەندییەكی دیكەی پەیوەست بە بواری شارەوانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.