ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی 18 تۆمەتباری بەهۆی دەستكاریكردنی نرخی دۆلار لە سێ پارێزگادا ڕاگەیاند .
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، مەفرەزەكانی بەردەوامن لە هەوڵە هەواڵگرییەكانیان بۆ بەدواداچوون و لێپێچینەوە لە دەستكاریكەرانی نرخی دۆلار و گۆڕینی پارە كە سەرپێچی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، 18 تۆمەتبار لە بەغدا و بەسرە و نەجەف دەستگیركراون، كە بڕە پارەیەكی زیاتر لە 795,000,000 ملیۆن دیناری عێراقی و 385,000 هەزار دۆلاری ئەمریكییان پێبووە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە هەروەها مەفرەزەكان زۆرێك لە پارەگۆڕە بێ مۆڵەتەكان و نووسینگەكانی گواستنەوەی پارەیان داخستووە.
هەژدە كەس بەتۆمەتی دەستكاریكردنی نرخی دۆلار دەستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.