Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:28

پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و كه‌سه‌ی قوتابییه‌كی له‌قوتابخانه‌یه‌ك به‌سه‌ختی برینداركردبوو ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند كه‌ به‌چه‌قۆ قوتابییه‌كی زامداركردبوو.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌15ى2ى2023، پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ھ. ب. م) تەمەن 16 ساڵ دەستگیر کرد، کە لە قوتابخانەی (هەولێری نموونەیی ئینگلیزی) بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر قوتابییەک و بە سەختی زامداری کردبوو.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تۆمەتباری ناوبراو، بە بڕیاری  دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (413) لە یاسای سزادان ڕاگیرا و پەڕاوەکەشی ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی نەوجەوانان کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.