Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:32

پیاوێك بەهۆی هێرشی كەڵەشێرەكەیەوە گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

لەم دواییانەدا پیاوێكی ئێرلەندی بەهۆی ئەو برینانەی كە تووشی بوو، دوای ئەوەی لەلایەن كەڵەشێرەكەیەوە لە كێڵگەكەیدا هێرشی كرایە سەری، گیانی لەدەستدا.
جاسپەر كراوس تووشی هێرشێكی توند بوو لەلایەن كەڵەشێرێك لە جۆری براهما، كە بووە هۆی برینێكی قووڵ لە قاچی چەپی.
بەپێی وتەی ڤێرجینیای كچی، ، بۆ ڕۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی.دوای هێرشەكە، كراوس تووشی خوێنبەربوونی توند بووە. 
بەپێی وتەی ڤێرجینیا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە یەكێك لە دراوسێكانی باوكییەوە پێگەیشتووە و پێی وتووە كە پەیوەندی بە ئەمبولانسەوە كردووە، دوای ئەوەی گوێی لە هاوارەكانی باوكی بووە.
پاشان ڤێرجینیا بەپەلە ڕۆیشتووە بۆ ماڵی باوكی، لەوێ خوێنی لەسەر زەوی بینیوە، لەكاتێكدا پزیشكانی فریاكەوتن خەریكی زیندووكردنەوەی دڵ و سییەكانی باوكی بوون.
ڤێرجینیا سەرنجی داوە كە  شوێنەواری خوێن درێژبووەوە لە ماڵەوە تا ئەو شوێنەی كە مریشكەكانی لێ بەخێو دەكرا، ئەمە جگە لەوەی كونێكی قووڵ لە جەستەی باوكیدا هەبووە.
هەروەها ڤێرجینیا لە وتە خۆیدا بۆ پۆلیس پشتڕاستی كردۆتەوە كە یەكێك لە كەڵەشێرەكان بە خوێن پەڵە پەڵە بووە، بەتایبەتی لە نینۆكەكانی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.