Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:22

سوپای ئەمریكا خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانی لە سوریا ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا (CENTCOM)، ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی دروستكراوی ئێرانیان خستۆتە خوارەوە كە هەوڵی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سیخوڕی لە دەوروبەری بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریای دەدا.
سێنتكۆم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە: "رۆژی 14ی شوبات، نزیكەی كاتژمێر 2:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ بە كاتی ناوخۆ، هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا لەگەڵ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی دروستكراوی ئێران تێكهەڵچوون و خستیانە خوارەوە لەكاتێكدا هەوڵی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سیخوڕی دەدا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.