Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:31

دابەشكردنی نەوتی سپی لە دەوروبەری شارەكان دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان كۆتاییهات و، هەنگاوی دووەمی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچەكانی دەوروبەر دەستیپێكرد.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان كۆتاییهات و زیاتر لە 64 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر 321 هەزار و 138خێزان دابەشكرا.
هەروەها دەڵێت:دوای بە كۆتاییهاتنی ناوچە شاخاوییەكان، هەنگاوی دووەمی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچەكانی دەوروبەر دەستیپێكرد و تا ئێستا نزیكەی 2 ملیۆن لیتر بەسەر زیاتر لە 8 هەزار و 500 خێزاندا دابەشكراوە و پرۆسەكەش بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.