Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:18

یاریزانێکی سۆران لەسەر ئاستی پێنج ووڵات لە یاری کیک بۆکسێن پلەی یەکەم بەدەست دێنێت

کوردستان TV
100%


محەمەد ساڵح گەنجێکی شاری سۆرانە و لەگەڵ باوکی شەوانە لە سۆران شێڵغەم و پاقلە دەفرۆشن لە پاڵ ئەوەش دا یاری کیک بۆکسێن دەکات لە دوو ڕۆژی ڕابردووش بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانەتیەکی نێو دەوڵەتی لە بەغدا بەشداری دەکات و لە نێو یاریزانانی پێنج ووڵات محەمەد ساڵح پلەی یەکەم بە دەست دێنێت و نازناوی سوپەری یاریەکان بە دەست دێنێت،
لە لێدوانێکیشدا بۆ کوردستان تی ڤی محەمەد ساڵحی یاریزانی نێو دەوڵەتی گوتی من بەشداریم لەو پاڵەوانیەتی و خولانەدا کردووە هەموو باوکم پاڵپشتی ماددی کردووم لە ئێستاش دا خاوەنی دوو پشتێنەی نێو دەوڵەتی و دوو مەدالیای زێڕم و هەروەها یەکەم یاریزانم لەسەر ئاستی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست، 
شایانی باسە ئەو یاریزانە لە بەغدا دوا سەرکەوتنی ئاڵای کوردستان بەرز دەکاتەوەو بەشانازیەوە دەڵێت من کوردم کوردستانیم و پاڵەوانی گۆڕەپانی یاریەکانی کیک بۆکسێنم
ئا/ فەرمان عەلی

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.