له زانكۆی سۆران دووه‌مین پێشانگای ساڵانه‌ی كتێب كرایه‌وه. پێشانگاكه‌دا به ئاماده‌بوونی ، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، ھه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابیان، مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران و سه‌ردانیكه‌ران كرایه‌وه.
پێشانگاكه‌یه بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ و به‌رده‌وام بوو،ڕۆژانه له كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه تا 4ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو ئه‌مڕۆ دوا رۆژی پیشانگایه‌كه. له پێشانگاكه‌دا چه‌ندین ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش كردووه. ئه‌م پێشانگایه هه‌لێكه بۆ قوتابیانی زانكۆ و خوێنه‌رانی ناوچه‌كه تا بتوانن له نزیكه‌وه ده‌ستیان به سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوه‌كانی زانست و زانیاری بگات و له توێژینه‌وه‌كانیاندا سوودی لێ ببینن. هاوكات قوتابیانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ، خوێنه‌ران و هاوڵاتیان و دانیشیوانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌توانن سه‌ردانی پێشانگاكه بكه‌ن و ده‌رگای زانكۆ به ڕوویاندا واڵایه.
پێشانگای كتێبئ زانكۆی سۆران، پێشانگایه‌كی ساڵانه‌یه، زانكۆی سۆران به هاوكاریی ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ده‌یكاته‌وه. ئامانج له‌م پێشانگایه، نزیككردنه‌وه‌ی خوێنه‌ران و قوتابیان و توێژه‌رانه له سه‌رچاوه و ژێده‌ری ئه‌كادیمی، زانستی و مه‌عریفی زیاتر، به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندتركردنی هه‌گبه زانستییه‌كانیان.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ دوا رۆژی دووه‌مین پێشانگای كتێبه له زانكۆی سۆران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.