Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:17

پارێزگای دهۆك.. لەماوەی 7 رۆژدا زیاتر لە 50 بارهەڵگری كۆمەك و هاوكاری بۆ توركیا و سووریا نێردراون

کوردستان TV
100%

بە ئامادەبوونی چەندین مامۆستای ئایینی، ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی قەزای دھۆك لە كۆنگڕەیەكی رۆژنامەوانییدا، ئەو گوژمە پارەیەی لە كەمپینی ھاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكەی توركیا و سووریا كۆكرابووە، رادەستی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیكردنی كەمپینی پارێزگای دھۆك كرا.


رێبەر نێروەیی، بەڕێوەبەری ئەوقافی قەزای دھۆك، لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا گوتی: لە نوێژی ھەینی رابردوو سەرجەم مامۆستایانی ئایینی داوایان لە خەڵكی كوردستان كرد كە بەشدار بن لەو كەمپینەی كە بۆ ھاوكاریكردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی توركیا و سووریا دانراوە، سندوقی ھاوكاری لە ھەموو مزگەوتەكان دانرا، دوای كۆكردنەوەی پارەكە، گوژمەیەكی باش كۆكراتەوە و ئەمڕۆ رادەستمان كرد، سوپاسی خەڵكی ھەرێمی كوردستان دەكەین كە بەشێوەیەكی باش بەھانای خۆشك و برایانمان لە توركیا و سووریاوە چوون، خوای گەورە بەردەوام ھاوكاری مروڤەكان دەكات، ئەگەر مرۆڤ بەردەوام بەھانای ئەو كەسانەوە بچێت كە لێیان قەوماوە.
رۆژی ھەینی 17ی شوباتی 2023، كەمپینی كۆكردنەوەی كۆمەك و ھاوكاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی توركیا و سووریا كۆتایی دێت و لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوودا لە سنووری پارێزگای دھۆك زیاتر لە 50 بارھەڵگری كۆمەك و ھاوكاری بۆ توركیا و سووریا نێردراون.
بەرەبەیانی دووشەممە شەشی شوباتی 2023 بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 7،8 پلە توركیای ھەژاند و بوومەلەرزەكە سووریاشی گرتەوە و لە ھەرێمی كوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلە ھەستی پێكرا.
بوومەلەرزەكە ژمارەیەكی زۆر قوربانی لێكەوتووەتەوە و تا ئێستا ژمارەی ئەوكەسانەی لە توركیا و سووریا بەھۆی بوومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە 38 ھەزار كەسی تێپەڕكردووە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.