ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بانكی ناوه‌ندیی عێراق زیاتر له 200 ملیۆن دۆلاری خستۆته بازاڕه‌وه، كه‌چی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له بۆڕسه و نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی گرانتر بوو.
بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌شێوه‌ی حه‌واڵه و فرۆشتنی نه‌قدی بڕی 213 ملیۆن و 25 هه‌زار دۆلاری خستۆته بازاڕه‌وه.
كه‌چی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له بۆڕسه و فرۆشگاكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو گرانتر بوو به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ و پێرێ.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخی 100 دۆلار له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی 155 هه‌زار و 750 دینار بووه، له شاری به‌غداش نرخه‌كه‌ی 155 هه‌زار و 250 دینار بووه.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار له هه‌ولێر و سلێمانی 154 هه‌زار و 500 دینار بوو، له به‌غداش 153 هه‌زار و 500 دینار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.