Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:54

ناسا ئامێرێک بۆ دۆزینەوەی قوربانییانی بوومەلەرزە لەژێر داروپەردوودا دابین دەکات

کوردستان TV
100%

دەزگای بۆشایی ئاسمانی ناسای ئەمریکی ئامرێک بۆ تیمەکانی فریاگوزاری تورکیا دابین دەکات، بۆ ئەوەی شوێنی ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.

لە ڕاگەیەنراوێک دەزگای بۆشایی ئاسمانی ناسا ڕایگەیاند: ئامێری FINDER دابین دەکەین بۆ تیمەکانی فریاگوزاری لە تورکیا کە بەرهەمێکی تەکنەلۆژی ناسایە و دەتوانێت شوێنی ئەو کەسانە بدۆزێتەوە کە لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.

ڕاشیگەیاند: ئەو ئامێرە لە تاقیگەی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیاوە پەرەی پێدراوە و بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ویلایەتی یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ناسا لە 12ـی مانگەوە ڕەوانەی تورکیای کردووە.

لەدوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا و سووریا، ناسا بۆ پاڵپشتیکردنی تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردندا، داتا و وێنەکانی لە بۆشایی ئاسمانەوە هاوبەش کرد.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 06ـی 02ـی 2023 بوومەلەرزەیەک لە تورکیا و سووریا بە گوڕی 7.8 پلەی ڕێختەر ڕووی دا و  لە چەندان وڵاتی دیکە بە هەرێمی کوردستانیشەوە هەستی پێکرا، ئەمەش زیانێکی گیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.